داخرانی کۆدی نیشتمانی دووکانداران لە سەقز بە بیانووی بەشداری لە مانگرتنەکان
هەنگاو زانیویەتی کە کۆدی نیشتمانی لانی کەم ٦٠ هاووڵاتی دووکاندار لە شاری سەقز بە هۆی ئەوەیکە لە مانگرتنەکان بەشدارییان کردووە، بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئ
هەنگاو: شەممە ٣١ی پووشپەری ٢٧٢٣
هەنگاو زانیویەتی کە کۆدی نیشتمانی لانی کەم ٦٠ هاووڵاتی دووکاندار لە شاری سەقز بە هۆی ئەوەیکە لە مانگرتنەکان بەشدارییان کردووە، بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە داخراوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠ دووکاندار و بازاری خەڵکی شاری سەقز کە زیاتر لە دەورووبەری گۆڕەپانی هەڵۆی ئەو شارە دوکانیان هەیە، بە داخرانی کۆدی نیشتمانییان بە فەرمانی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ناتوانن لە خزمەگوزاری گشتی و ئیداری کەڵک وەربگرن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیانە دوای ئەوەی سەردانی داواکاری گشتی دەکەن تا بەدواداچوون بۆ هۆکاری داخرانی کۆدی نیشتمانی خۆیان بکەن، پێیان وتراوە دەبێت سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بکەن، و ئەم دوو ناوەندە ئەمنییە هاوکات لەگەڵ هەرەشە و لێکۆڵینەوە لەم کەسانە، ناچاریان دەکەن بەلێننامە لەسەر ئەوەی چیدی بەشداری مانگرتنەکان ناکەن واژۆ بکەن.
هەنگاو لەو باوەڕەدایە کە لەگەڵ ئەوەی داخرانی کۆدی نیشتمانی هاووڵاتییان لە لایەن هیچ ناوەندێکی حکومەتی بە بازاڕیان ڕانەگەیندراوە، ڕێژەی ئەو دووکاندارانەی کۆدی نیشتمانیان داخراوە زیاتر لە شەست کەسە.
بازاڕییان سەقز لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سەرەڕای زەختی زۆر چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانیان گرت و دووکان و بازاڕییان داخست، کۆتا جار بە نیشانی ناڕەزایەتی بە گۆڕینی ئەنقەستی شێوازی گۆڕستانی ئایچی بە شێوەیەکی بەربڵاو مانیان گرت.