ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی موورمووری کە دوو کەسیان ئەندامی یەک بنەماڵەن

غوڵامڕەزا تەوحیدی و کوڕەکەی بە ناوی کامبیز تەوحیدی، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی بەساڵاچوو بە ناوی کەریم مورادی، تەمەن ٧٠ ساڵ کە هەرسێکیان خەڵکی شارۆچکەی "موورم

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٣٦


هەنگاو: شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

غوڵامڕەزا تەوحیدی و کوڕەکەی بە ناوی کامبیز تەوحیدی، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی بەساڵاچوو بە ناوی کەریم مورادی، تەمەن ٧٠ ساڵ کە هەرسێکیان خەڵکی شارۆچکەی "موورمووری"ی سەر بە شاری ئاودانان بوون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٢ی جولایی ٢٠٢٣)، کامبیز تەوحیدی خەڵکی شارۆچکەی موورمووریی سەر بە شاری ئاودانان لە ماڵەکەی خۆی و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە ڕفێندراوە.

پێشتر واتە کاتژمێر ٤ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، غوڵامڕەزا تەوحیدی، باوکی کامبیز تەوحیدی و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کەریم مورادی و تەمەن ٧٠ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شارۆچکەی موورمووری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی ڕفاندنی غوڵامڕەزا توحیدی و کەریم مورادی، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە حکوومەتییەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شناسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دۆخێکی ترسێنەریان هێناوەتە ئاراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە