گیانلەدەستدانی حوسێن خاڵە، کاسبکارێکی بریندار لە نەخۆشخانەیەکی ئورمیە

کاسبکارێکی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی حوسێن خاڵە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایییەکانی قەندیل بریندار بوو، دوای حەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی ش

١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١١:٣٦


هەنگاو: یەکشەممە، ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کاسبکارێکی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی حوسێن خاڵە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایییەکانی قەندیل بریندار بوو، دوای حەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئورمیە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدا، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٣)، حوسێن خاڵە، کاسبکاری تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "خڕەئاغڵان"ی سەردەشت، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.

ئەو کاسبکارە کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، حەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییی سنوورەکانی دەڤەری قەندیل، بەسەختی و دژواری سەر و بەتایبەت مێشکی ئازاری پێگەیشتبوو.

شایانی باسە کە ناوبرە دوای برینداربوونی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی "بەخشین"ی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواسترایەوە و لەوێشەوە ڕەوانەی ناوەند پزیشکی و دەرمانییەکانی ئورمیە کراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە