پیرانشار/ کەمئەندامبوونی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید کەیوان سەید پووری بە هۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بووە و هەردوو چاویشی بریندار بووە.

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:١٥


هەنگاو: دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید کەیوان سەید پووری بە هۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بووە و هەردوو چاویشی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٣) سەید کەیوان سەید پووری تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی قوروچاوە لە کاتێکدا سەرقاڵی شوانی بووە و لە نزیک پایگایەکی کۆن، بە هۆی تەقینەوەی مین، دەستی لەدەست داوە و چاوەکانی تووشی برینی قووڵ بوونە.

سەید کەیوان سەیدپووری کە خێزانداریشە، دوای ئەم ڕووداوە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی پیرانشار و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە