هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بۆ سەر دوو گوند لە پاوە و سەوڵاوا و دەستبەسەرکرانی پێنج کەس

هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی سەریاس، سەر بە شاری پاوە، چەند هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوی فواد حوسێن

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٩:٢٠


هەنگاو: دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی سەریاس، سەر بە شاری پاوە، چەند هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوی فواد حوسێنی بریندارکرد. ناسنامەی پێنج کەس لە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی سەروەت حوسێنی، تاعەت ساڵحی، سەمیر شۆشمێ، ئارمان مەحموودی و خەبات عەزیزی ئاشکرابووە. هەروەها گوندی "سورەتوو" سەر بە شاری سەوڵاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە هێرشی کرایە سەر.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارەکانی ئێران، کە پێکهاتبوون لە ٢٠ ئۆتۆمبێل هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی سەریاس سەر بە شاری پاوە و چەندین هاووڵاتییان بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرد. ناسنامەی پێنج کەس لەم هاووڵاتییانە بە ناوەکانی سەروەت حوسێنی، تاعەت ساڵحی، سەمیر شۆشمێ، ئارمان مەحموودی و خەبات عەزیزی بۆ هەنگاو ئاشکرابووە.


هەروەها، لە ئەنجامی بەرگری خەڵک لە بەرانبەر هێزەکانی حکوومەت، ئەم هێزانە ڕاستەوخۆ خەڵکیان داوەتە بەر دەستڕێژ کە بەهۆیەوە لانی کەم هاووڵاتییەک بەناوی فواد حوسێنی برینداربووە.


هاوکات هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "سورەتوو" سەر بە شاری سەوڵاوا و کە خەڵک و کاسبکاران ڕووبەڕووی هێزەکانی حکوومەت بوونەوە و بەرگریان کردووە. بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ڕوودانی ئەم تێکهەڵچوونە هێزەکانی حکوومەت لەم گوندەدا جێگیربوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە