ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی ناسر ڕەزایی و ئازادبوونی کاتی بە دانانی بارمتە

ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی "سەراوباغ"ی سەر بە شاری ئاودانان، دوای ٢ مانگ و ١ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی و بە

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٠:٣٦


هەنگاو: دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی "سەراوباغ"ی سەر بە شاری ئاودانان، دوای ٢ مانگ و ١ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٣)، ناسر ڕەزایی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەر بە شاری ئاودانان، پاش ٦٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.


بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، سێ بڕبڕاگەی پشتی ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزە حکوومەتییەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام زیانیان پێ گەیشتووە و هەروەها سەر ئەژنۆشی (کەشکەزەنۆڵ) دڕاوە.


شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢٣) لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر ئەشکەنجەی دڕاندانەی هێزە حکوومەتییەکان مانی لە خواردن گرت.


ناسر ڕەزایی، شەوی دووشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان و لە گەراژی (ترمیناڵ) ئەهواز دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە