چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە بەندیخانەی ئیلام مانیان لە خواردن گرت
چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی میهرداد قەیسەربەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزا
هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی میهرداد قەیسەربەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسیان و پێڕانەگەیشتنی دۆسیەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕۆژی یەکشەممە، ١ی گەلاوێژی ٢٧٣٢ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٣)، میهرداد قەیسەربەیگی، خێزاندار و تەمەن ٣٤ ساڵ، ئەیووب گەڕاوەند، خێزاندار و تەمەن ٣٦ ساڵ، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، تەمەن ٢٦ ساڵ و ڕاهێنەری وەرزشی وشۆ، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەم چوار هاووڵاتییە کە ماوەی ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەر کراون و لە بەندیخانەی ناوەیدی ئیلام ڕاگیراون، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناوڕوونیی چارەنووسیان و پێڕانەگەیشتن دۆسیەکەیان لەلایەن داواکاری گشتیی ئەو شارە، مانیان لە خواردن گرتووە.
میهرداد قەیسەربەیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ لە شاری سەراوڵە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
شایانی باسە کە میهرداد قەیسەربەیگی و ئەیووب گەڕاوەند پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سەراوڵە جارێکی تر دەستبەسەر کراون.