بەردەوامیی دەستبەسەربوون و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد ڕۆستەمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە

محەممەد ڕۆستەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی پازدە ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٠:١٧


هەنگاو: چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

محەممەد ڕۆستەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی پازدە ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ محەممەد ڕۆستەمی، کرێکاری تەمەن ٣٣ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی زیاتر لە ١٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، سەرەڕای بەڵێنی پێشووتری ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری سنە بۆ ئازادیی کاتیی محەممەد ڕۆستەمی، لە ماوەی ڕابردوودا وەڵامی داواکاریی بنەماڵەکەی بۆ دانانی بارمتە و ئازادیی کاتیی ئەو هاووڵاتییە نەدراوەتەوە و تا هەنووکەش هیچ زانیارییەکی ورد و دروستیان لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بەو بنەماڵەیە نەداوە.

محەممەد ڕۆستەمی، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە بەبێ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتکانەوە دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە