کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لەسنووری سەقز

کۆڵبەرێکی بەتەمەنی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حەسەن تەوفیقزادە (ناسراو بە حەسەن عێراقی)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکا

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٧:٥٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی بەتەمەنی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حەسەن تەوفیقزادە (ناسراو بە حەسەن عێراقی)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٦ی جولایی ٢٠٢٣)، حەسەن تەوفیقزادە تەمەن ٦٥ ساڵ، ناسراو بە حەسەن عێراقی و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "بەستام" ناوچەی "سەرشیو"ی سەر بەو شارە گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەنووکە تەرمی حەسەن تەوفیقزادە بۆ پزیشکی دادوەریی شاری سەقز گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە