سەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکردن بەسەر بەیان ساڵحیان، پزیشکی خەڵکی سەقز
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای
هەنگاو: چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەیان ساڵحیان، خەڵکی شاری سەقز، تەمەن ٤٠ ساڵ و پزیشکی پسپۆڕی هەناو، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە"، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، سزای ئەو هاووڵاتییە کە ٨ مانگ بەندکردنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە گۆڕدراوە بۆ پێبژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن تمەن پارە.
شایانی باسە کە بەیان ساڵحیان لە پاییزی ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا هاوکات لەگەڵ دوو پزیشکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کرابوون.