بەهۆی دەرکران لە کار، کرێکارێکی پیترۆشیمی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

حەیدەر موحسینی، کرێکاری پێترۆشیمی شاری چەوار سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دەرکرانی لە کارەکەی لەلایەن بەشی پاراستنی ئەم کۆمپیانیایەوە کۆتایی بە ژ.

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٦:٣٠


هەنگاو: پێنجشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
حەیدەر موحسینی، کرێکاری پێترۆشیمی شاری چەوار سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دەرکرانی لە کارەکەی لەلایەن بەشی پاراستنی ئەم کۆمپیانیایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٦ی جولایی ٢٠٢٣)، حەیدەر موحسینی، لە دوای دەرکرانی لەکۆمپانیای پێترۆشیمی شاری چەوار سەربە پارێزگای ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەیدەر موحسینی، کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵبووە، خۆی هەڵواسیوە. تەرمی ناوبراو ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، لە گۆڕستانی شاری چوار بە ئەسپەردەکراوە.


پێشتریش خۆکوژی لە نێو کرێکارانی پێترۆشیمی ئیلام بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویداوە، کە لە دوو حاڵەتی جیادا لە ڕۆژەکانی ١٦ و ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢، دوو کرێکاری دیکەی ئەم کۆمپانیایە بە ناوەکانی عەلی محەممەد کەریمی و محەممەد مەنسووری، بەهۆی دەرکرانیان لە کارەکانیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە