ناڕوونیی چارەنووسی ئارمان نیکپەی دوای ١۵ڕۆژ
ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.
هەنگاو: هەینی، ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا هەنووکەش هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
شایانی باسە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە و لە ڕێگەی لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئارمانەوە نامەیان بۆ چەند کەسێک هەناردووە و لە هەوڵی ئەوەدان کە دۆسیەسازی بۆی بکەن.
ئارمان نیکپەی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤، بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لە ماڵەکەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ئاروین نیکپەی، برای ناوبراو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان ئازاد کراوە.