بڕیاری کۆتاییی دادستانیی گشتیی شاری سەحنە لەسەر ٧١ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی پەیڕەوی یارسان

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ لێپێچەری دادستانیی شاری سەحنە لەسەر دۆسیەی ٧١ هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یاری کە ٤ کەسیان ژنن، بڕیاری کۆتاییی دەرکردو

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:٥٤


هەنگاو: هەینی، ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ لێپێچەری دادستانیی شاری سەحنە لەسەر دۆسیەی ٧١ هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یاری کە ٤ کەسیان ژنن، بڕیاری کۆتاییی دەرکردووە. ئەو هاووڵاتییانە ساڵی ڕابردوو لە شاری سەحنە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەپێی بڕیاری کۆتایی لقی یەکەمی لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوەی دادستانیی گشتی و شۆڕشی شاری سەحنە بە سەرۆکایەتیی "مەیسەم شوڕچە"، دۆسیەی دوو هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یاری بە ناوەکانی سەید ئەمین عەباسی و نەوشاد تاهیری، بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی"، بە مەبەستی پێڕاگەیشتن ڕەوانەی دادگا کراوە.

هەروەها دۆسیەی سیاواش حەیاتی، بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی" و "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، ڕەوانەی دادستانیی گشتی و شۆڕشی تاران کراوە.

دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی فەرهاد زولنووری و فەریبورز شائیبراهیمی، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامەیەکی نووسراوە و پابەندبوونیان، بڕیاری ڕاگرتنی لێپێچینەوەکانیان دراوە.

بەپێی دواهەمین بڕیاری دادستانی، بەڵێننامەیەکی نووسراو لە ٣٤ کەس لەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە وەرگیراوە کە جارێکی تر بەو تۆمەتانەوە دەستبەسەر نەکرێنەوە و هەورەها هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی دیکە بەری بوون و ئازاد کراون.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە لە ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ و لە ڕێوڕەسمی ٢١ ساڵەی تیرۆرکردنی سەید خەلیل عەلینژاد، لەلایەن هێزەحکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ناوی دەستبەسەرکراوەکان بەپێی شارەکان بەم شێوەیەیە:

شاری سەحنە؛

١- هادی عەزیزی
٢- سەلمان شیرزادی
٣- حەمید سەروزەندی
٤- حوسێن بیدسۆرخی
٥- سەید مەعسووم ڕەزەوی
٦- فەرهاد زولنووری
٧- ڕەزا پیری
٨- ئیحسان مورادیی مەحموودئابادی
٩- نەوشاد تاهیری
١٠- سەید فەریبورز ئیبراهیمی
١١- یەزدان مەلەکی مەنجەقتەپە
١٢- سارینا شیرزادی
١٣- سەید کەسرا ئیبراهیمی
١٤- فواد ئیبراهیمی
١٥- ئەمیرڕەزا دارابیی گورگانی
١٦- عەلی ئیبراهیمی
١٧- عارف مورادی
١٨- مێعراج هیمەتی
١٩- سیامەک پیری
٢٠- فەرزاد حەمد یەکدانگ*
٢١- مەسعوود جەعفەری
٢٢سەید فەریدوون تاهیری
٢٣- پەیمان حەقجوویان
٢٤- بەردیا عەبدولتاجەدینی
٢٥- نێعمەت پرولی*
٢٦- عەلیڕەزا دارابیی گەرگولانی
٢٧- حەمیدڕەزا گورگینیی کەرجی
٢٨- سەید فەرید ئیبراهیمی
٢٩- ئیلیا ئیلاهی
٣٠- هەژیر شاکەرەمی
٣١- شەهروز ئیسماعیلی
٣٢- محەممەد ئەڵماسی
٣٣- بێهناز شەبگەرد
٣٤- یاسەمین سوهرابی
٣٥- عەلیڕەزا شەبگەرد
٣٦- عیرفان غوڵامی
٣٧- محەممەدئەمین خەزایی
٣٨- فەریبورز حەیاتی
٣٩- ڕەشید مووسا کەنگەرشاهی
٤٠- ئیحسان حەسەنبەیگی، سەراو بادیە
٤١- ئەمیرحەسەن جەڕاحی
٤٢- ڕەزا سەرمەستی
٤٣- نیما عەلیڕەزایی
٤٤- فەرهاد زولنووری
٤٥- ئەمیرحوسێن شەریفی، سەراو بادیە
کرماشان؛
١- عەلی نەزەریی تاوبرانی
٢- شەهرام سەنگسەفیدی
٣- ئەمیرحەسەن خالەق، کەرەجی
٤- یەزدان تەبارەکی
٥- سەید عەلی دەکە
٦- سەید ئەمین عەباسی
٧- سەید سروش عەباسی
کەرەج؛
١- ڕەشید محەممەدی، هەشتگرد
٢- ڕەشید ئەفشاری، هەشتگێرد
٣- سیاوەش کولیایی، محەممەدییە
٤- حەسەن عەزیزنیا دوڵەتاوا، فەردیس
٥- ئەمین مەلەکزادە، هەشتگرد
هەمەدان؛
1- نەوید حەسەنلوو
٢- نەقی عەبدولڕەحمانی
٣- ئەفشین عەزیمی
٤- محەممەدڕەزا بەهرامی
٥- قادر ڕەحیمی
تاران؛
1- سەعید ئەلماسی، شەهریار
٢- سەیدە فائیزە ڕەنایی، مەلارد
٣- مێهر عەلی هیمەتی
٤- عەبدولموتەلەب عەزیزنیا دەوڵەتاوا، مەلارد
قەزوێن؛
١_ سەید غەیاب سەید حەیدەری، ئەلوەند
کەنگەڤەر؛
1- فەرزاد ڕەحمەت‌ئابادی
شاباد؛
١-فەرزاد ئەلماسی
قەسری شیرین؛
1- سیاوەش حەیاتی
پارێزگای مەرکەزی؛
1- سەید کەرەم عەباسی، خەڵکی شاری ساوە
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە