ناڕوونیی چارەنووسی حەیدەر قوبادی، نەوحەخوێنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی حەیدەر قوبادی و نەوحەخوێنێکی ئەو شارە، حەفتەی ڕابردوو بەهۆی خوێندنی نەوحەیەک و دەربڕینی نارەزایەتیی خۆی لەو بارودۆخ

٧ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:١١


هەنگاو: شەممە، ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی حەیدەر قوبادی و نەوحەخوێنێکی ئەو شارە، حەفتەی ڕابردوو بەهۆی خوێندنی نەوحەیەک و دەربڕینی نارەزایەتیی خۆی لەو بارودۆخەی ئێران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی حەیدەر قوبادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان و نەوحەخوێنی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە و هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ ئەم هاووڵاتییە دوای ٢٤ کاتژمێر بە پڕکردنەوە و واژۆکردنی بەڵێننامەیەکی نووسراو ئازاد کراوە. بەڵام یەکێک لە کەسوکاری بنەماڵەی قوبادی لەم پەیوەندییەدا بە هەنگاوی وت؛ لە دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەیدەر قوبادی لە گەڕەکی کیانشەهری کرماشان و لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٦ی جولایی ٢٠٢٣) دوای ناڕەزایەتیدەربڕین بە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە کاتی نەوحەخوێنی و لە ڕێوڕەسمێکی ئایینیدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە