برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی تەیب خەسرەوی و خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایییەکانی سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٩:٤٦


هەنگاو: یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی تەیب خەسرەوی و خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایییەکانی سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٩ی جولایی ٢٠٢٣)، تەیب خەسرەوی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "تین"ی سەر بە شاری پاوە،بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە پاش کەوتنەخوارەوەی، دەموچاوی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە