بەردەوامی دەستبەسەربوون و ناڕوونیی چارەنووسی ئارەش شەریفی

ئارەش شەریفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگی سەر و دانیشتووی شاری مەریوان، زیاتر لە ٥٣ ڕۆژ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییە

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١١:١٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

ئارەش شەریفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان، زیاتر لە ٥٣ ڕۆژ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای ئەوەی کە ٥٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئاراش شەریفی، تەمەن ٣٤ ساڵ، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان تێدەپەرێت، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.

پێشتریش هەنگاو وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەریوان، ڕایگەیاند کە هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسیی ئارەش وەک مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاراش شەریفی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ لە شاری مەریوان و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە