ناڕوونی چارەنووسی بەیان فەرەجوڵڵاهی، ژنە چالاکی دەستبەسەرکراو لە سنە

بەیان فەرەجوڵڵاهی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، کە لە دوو حەوتوو پێشەوەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە، ه

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢٢:٥٧


هەنگاو: یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

بەیان فەرەجوڵڵاهی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، کە لە دوو حەوتوو پێشەوەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی بە نەزانراوی ماوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ١٣ ڕۆژ پێشەوە بەیان فەرجوڵاهی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەیان فەرەجوڵاهی، تەمەن ٣٨ ساڵ، لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی خۆی لەکاتی دەستبەسەریدا، لەوانە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەرییە.


جێگای ئاماژەیە کە، شەوی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، بەیان فەرەجوڵڵاهی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە