دەستبەسەرکردنی هونەرمەند حوسێن چووکەڵی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ئورمیە

هونەرمەند حوسێن چووکەڵی، دیزاینەر و نیگارکێشی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ئورمیە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کر

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١١:١٧


هەنگاو: دووشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هونەرمەند حوسێن چووکەڵی، دیزاینەر و نیگارکێشی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ئورمیە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣٠ی جولایی ٢٠٢٣)، هونەرمەند حوسێن چووکەڵی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "داشدۆڕگە"ی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە نیگارکێش و دیزاینەرە کە لە فێرگەکەی لە شاری ئورمیە سەرقاڵی پەروەردەکردن و ڕاهێنانی هونەری بووە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە