ڕاپۆرتی هەنگاو لە سەر هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ سەر گوندی ئاقدەرە لە تیکاب و دەستبەسەرکران و بریندارکرانی دەیان هاووڵاتی

لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕۆژی ڕابردووی خەڵکی ئاقدەرە لە تیکاب لەسەر دانەمەزراندنی خەڵکی ئەو گوندە لە کانی زێڕی ئاقدەرە و هێرشی ه

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:٠١

 

هەنگاو: دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕۆژی ڕابردووی خەڵکی ئاقدەرە لە تیکاب لەسەر دانەمەزراندنی خەڵکی ئەو گوندە لە کانی زێڕی ئاقدەرە و هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکان، ئەم نارەزایەتییە توندوتیژی لێ کەوتەوە و هێزەکانی دژە شۆڕشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووتە سەر گوندی ئاقدەرە و دەیان هاووڵاتییان دەستبەسەر و بریندار کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ تا ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣١ی جولای ٢٠٢٣) لانی کەم ١٠٠ کەس لە هێزە سەرکووتکەرەکانی دژە شۆرش و هێزە ئینتزامییەکان هێرشیان بردووەتە سەر گوندی ئاقدەرەی سەر بە شاری تیکاب ودەیان کەسیان بریندار کردووە و لانی کەم ٥٠ هاووڵاتی دیکەیشیان دەستبەسەر کردووە کە تا ئێستا ناسنامەی ٢٩ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و بە شێوەی خوارەوەیە:

١_ عەبدوڵڵا ئافتابی ٢_ زەکەریا یارئەحمەدی ٣_ فەرهاد ئەنووشە ٤_ خدر بەهرامیان ٥_ پەیام بەهرامیان ٦_ عەبدوڵڵا خەسرەوی ٧_ کامڵ خەسرەوی ٨_خەلیل ئافتابی ٩_خالید موئمنی ١٠_عارف موئمنی ١١_عەلی موئمنی ١٢_ مزەفەر پەرموودە ١٣_پەیامن پەرموودە ١٤_محەممەد خەسرەوی ١٥_عادڵ خەسرەوی ١٦_مێهران خەسرەوی ١٧_ئیسماعیل موئمنی زادە ١٨_ عەلی موئمنی زادە ١٩_ئەسغەر یارئەحمەدی ٢٠_کامڵ ئەنووشە ٢١_مەحموود بەرفەر ٢٢_ڕامین تەیمووری ٢٣_جەلیل ئێرانپووڕ ٢٤_مەنسوور ئەرجومەندخا ٢٥_ئیسماعیل ئافتابی ٢٦_ئیسماعیل تەیموورین٢٧_ جەماڵ ئێرانپوور ٢٨_ داریووش نیگزاد ٢٩_ سامان پەرموودە


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کەسانە لەکاتی دەستبەسەرکران توندوتیژییان بەرانبەر کراوە و تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارنووسیان لەبەردەستدا نییە.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی دژە شۆرش لە کاتی هێرش بۆ سەر گوندی ئاقدەرە دەستیان داوەتە تێکدانی خانوو و شکاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان و زیانی ماڵی زۆریان بە دانیشتووانی گوندەکە گەیاندووە.


ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە گەنجانی کورد لە گوندی ئاقدەرە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پێش کانی زێڕی ئەم گوندە کە یەکێک لە گرنگترین کانی زێڕەکانی ئێران و ناوچەکە، داوای دامەزراندنیان کردبوو کە هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکان بووەتە هۆی دروستبوونی توندوتیژی و هێزەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە.

لە ئەنجامی تەقە کردنی ڕۆژی ڕابردوودا هێزە سەرکوتکەرەکان لانی کەم سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ناسر بەهرامیان، حوجەت مومنزادە و ئارمین نیکزادە بە سەختی بریندار بووە و کە بەهۆی قووڵی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئورمیە و زەنجان گوازراونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە تیکاب ڕایانگەیاندووە کە هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە گوندی ئاقدەرە تووشی کێشە هەیە و ئەگەری هێرشی دووبارەی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر گوندەکە زۆرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە