دەستبەسەرکردنی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەنگاو: سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە دووکانەکەی خۆی لەو شارە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ئەم هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێن و دۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.