دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی مستەفا حوسێنپوور، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٢:٠٩


هەنگاو: چوارشەممە، ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی مستەفا حوسێنپوور، ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مستەفا حوسێنپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، ماوەی پازدە ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی چالاکی و ڕەخنەگرتنی لە حکوومەت لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

مستەفا حوسێنپوور ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی جولایی ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرا و دوای حەفتەیەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە بۆ بەندیخنانەی ناوەندیی ئەو شارە گوستراوەتەوە و تا ئێستاش لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ناوبرایان بە هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانیی دژبەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە