دەستبەسەرکرانی ئالان ئەردەشیری هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئالان ئەردەشیری بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٥:٢٤


هەنگاو: چوارشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئالان ئەردەشیری بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) ئالان ئەردەشیری تەمەن ٣٢ ساڵ لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات و دروست کردنی کەشێکی تۆقێنەر و پڕ لەدڵەڕاوەکێ بە مەبەستی دەستەبەسەر کردنی ئالان ئەردەشیری، دایکی ناوبراو تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و بارودۆخ و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئالان ئەردەشیری لەبەردەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە