عەلی گوڵمحەممەدی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

عەلی گوڵمحەممەدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە سزای ٣٢ مانگ بەندکردنی بە

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٠:٣٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

عەلی گوڵمحەممەدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە سزای ٣٢ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٣)، عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، دوای بانگکردن بۆ دادگای جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣٢ مانگ بەندکردنی ناوبراو، دەستبەسەر و ڕەوانەی ناوەندیی بۆکان کرا.

ئەو هاووڵاتییە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٣ بە تۆمەتی "ئەندامەتیی حیزبێکی کوردستانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی" و "بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان"، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە سزای ٣٢ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

عەلی گوڵمحەممەدی، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە