دەستبەسەرکردنی ئەمین موئمنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی گوندی "ئاقدەرە"ی سەر بە شاری تیکاب بە ناوی ئەمین موئمنزادە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. پێشتر هەنگاو دەستبەسەر

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٢:٤٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی گوندی "ئاقدەرە"ی سەر بە شاری تیکاب بە ناوی ئەمین موئمنزادە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. پێشتر هەنگاو دەستبەسەربوونی لانی کەم ٥٠ هاووڵاتیی دیکەی ناڕازیی خەڵکی ئەم گوندە ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، ئەمین موئمنزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی ئاقدەرە و دانیشتووی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ژمارەیەکی زۆری تێکەڵاو لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و هێزەکانی پۆلیسی شاری تیکاب، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند؛ بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانی گوندی ئاقدەرە بە دژی نەبوونی هەلی دامەزراندن لە کانگای زێڕی نزیک لەم گوندە، لانی کەم ٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئاقدەرە کە ناسنامەی ٢٩ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە