٤٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی "ئاق دەرە" بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواسترانەوە
هەنگاو زانیویەتی کە ٤٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی گوندی ئاغدەرە (ئاغەرە) بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواستراونەتەوە. ئەم هاوو
هەنگاو: پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
هەنگاو زانیویەتی کە ٤٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی گوندی ئاغدەرە (ئاغەرە) بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواستراونەتەوە. ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی خۆپیشاندان لە دژی دانەمەزراندنی هاووڵاتییانی خۆجێی لە کانی زێڕی ئاغدەرە، دەستبەسەرکرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، ٤٦ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی ئاغدەرە سەر بە تیکاب، بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان لە ئورمیە گواسترانەوە.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٥٠ هاووڵاتیی لە کاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی گوندی ئاغدەرە لە دژی دانەمەزراندنی کەسانی خۆجێی لە کانی زێڕی ئەم گوندە بڵاوکردبووەوە. هەتا ئێستا ناسنامەی ٢٩کەسیان ئاشکرابووە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە لە ڕەوتی سەرکەوتی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، سێ هاووڵاتیی ئەم گوندە بە ناوەکانی ناسر بەهرامیان، حوججەت موئمن زادە و ئارمین نیک زاد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە بە سەختی برینداربوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە و زەنجان گواسترانەوە.
هەر لەم ڕاستایەدا، ڕەزا موزەفەر، فەرماندی نیزامی شاری تیکاب، خۆپیشاندەرانی بە "تێکدەری نەزم و ئاسایش" ناودێر کردووە و ڕایگەیاندووە کە بە هۆی "کۆبوونەوەی نایاساییەوە" دەستبەسەرکراون.
هاوکات، مەهدی تەقی زادە، دادستانی گشتی و شۆڕشی تیکاب، لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە "بۆ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو دۆسییەی یاسایی دەکرێتەوە."
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکووتایە سەر گوندی ئاغدەرە. سەرەڕای دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٥٠ هاووڵاتیی و بریندارکردنی سێ کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆ، ئەم هێزانە زیانێکی زۆریان بە ماڵ و ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی گوندی ئاغدەرە گەیاند.
ناسنامەی ٢٩ کەس لە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو، کە بۆ ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرابووە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١_ عەبدوڵڵا ئافتابی ٢_ زەکەریا یارئەحمەدی ٣_ فەرهاد ئەنووشە ٤_ خدر بەهرامیان ٥_ پەیام بەهرامیان ٦_ عەبدوڵڵا خەسرەوی ٧_ کامڵ خەسرەوی ٨_خەلیل ئافتابی ٩_خالید موئمنی ١٠_عارف موئمنی ١١_عەلی موئمنی ١٢_ مزەفەر پەرموودە ١٣_پەیامن پەرموودە ١٤_محەممەد خەسرەوی ١٥_عادڵ خەسرەوی ١٦_مێهران خەسرەوی ١٧_ئیسماعیل موئمنی زادە ١٨_ عەلی موئمنی زادە ١٩_ئەسغەر یارئەحمەدی ٢٠_کامڵ ئەنووشە ٢١_مەحموود بەرفەر ٢٢_ڕامین تەیمووری ٢٣_جەلیل ئێرانپووڕ ٢٤_مەنسوور ئەرجومەندخا ٢٥_ئیسماعیل ئافتابی ٢٦_ئیسماعیل تەیموورین٢٧_ جەماڵ ئێرانپوور ٢٨_ داریووش نیگزاد ٢٩_ سامان پەرموودە