دلێر محەممەدی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

دلێر محەممەدی، یەکێک لە ژینگەپارێزانی دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٩:٢٧


هەنگاو: شەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

دلێر محەممەدی، یەکێک لە ژینگەپارێزانی دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی چوارشەممە، ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) دلێر محەممەدی، خەڵکی گوندی "بالک" سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دلێر محەممەدی دەرچووی بەشی کارەبا و چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوانە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەپاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە