دەستبەسەرکرانی پێنج چالاکی ژینگە پارێز لە مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ئازاد ڕۆحی، لایق ئەحمەدی، سەرکەوت عیبادی، ئالان ئەردەشیری و دلێر مەحەمەدی پێنج چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی مەریوان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایە

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٥:٣٦


هەنگاو شەممە ١٤ گلاوێژی ٢٧٢٣

ئازاد ڕۆحی، لایق ئەحمەدی، سەرکەوت عیبادی، ئالان ئەردەشیری و دلێر مەحەمەدی پێنج چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی مەریوان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، ئێوارەی پێنج شەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣ ئاگۆستی ٢٠٢٣) سێ چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ئازاد ڕۆحی، لایق محەمەدی و سەرکەوت عیبادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو سێ سێ چالاکە ژینگە پارێزە بە شێوەیەکی دڕندانە لە مەریوان دەستبەسەر کراون، لەنێوان ئەواندا ئازاد ڕۆحی و لایق ئەحمەدی پێشتریش لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، بەرەبەیانی چوارشەممە ١١ ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، دلێر محەممەدی دەرچووی بەشی کارەبا و خەڵکی گوندی (باڵک)لە دەروبەری مەریوان، وە هەروەها ئالان ئەردەشیری، ٣٢ ساڵە، هەردووکیان دانیشتوویی شاری مەریوان و دوو چالاکی ژینگە پارێزی دیکە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیاندا بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون.

هەنگاو پێشتر لە بارەی دەستبەسەر کرانی دڕندانە و ترساندنی ئەو دوو چالاکوانانەی ژینگە پارێزییەوە نووسیبووی: دایکی ئالان ئەردەشیری بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵیان، تووشی جەڵدەی دڵ بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لە بارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵئازاد ڕۆحی، لایق ئەحمەدی، سەرکەوت عەبادی، ئالان ئەردەشیری و دلێر مەحەمەدی، هەروەها شێونی ڕاگیران و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

دەستبەسەر کرانی ئەو پێنج ژینگەپارێزە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئاگر کەوتنەوەیەکی زۆر دارستانەکانی مەریوانی گرتۆتەوە و ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی و چالاکوانانی ژینگە پارێزی لەو شارەدا سەرەڕای بەربەست دروستکردن لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە دەستی بەتاڵ خەریکی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن چەندین کەسیان لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە