منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ لەکاتی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بە ڕووداوێکی دڵتەزێن لە سەرپێڵی زەهاو گیانی لەدەست دا

بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، لە کاتی هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ڕۆژانەیان لە ناوچە شاخاوییەکان، بەهۆی دژواریی ڕێگەکە تووشی ڕووداوی

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٢:٢٢


هەنگاو: یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، لە کاتی هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ڕۆژانەیان لە ناوچە شاخاوییەکان، بەهۆی دژواریی ڕێگەکە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و لەو ڕووداوەدا ئاگرین عەلیمورادی، منداڵی تەمەن ٥ ساڵی ئەو بنەماڵەیە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) ئاگرین عەلیمورادی، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "حەسەن‌سولەیمان"ی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو، کە لەگەڵ بنەماڵەکەی چووبوونە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری ئەو گوندە بۆ دابینکردن و گوستنەوەی ئاوی خواردنەوەی ڕۆژانەیان، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیانەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوو ئەندامی دیکەی بەتەمەنی ئەم بنەماڵەیەی لە کاتی ئەم ڕووداوەدا بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنی حکوومەتیی "ئیرنا"؛ لە کۆی گشتیی ٢٢٦ گوندی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو، لانی کەم ٧٦ گوند کێشەی جددیی بێئاوی، کەمئاوی و بەتایبەت ئاوی خواردنەوەیان هەیە.

مافی دەستپێڕاگەیشتنی مرۆڤ بە ئاو و بەتایبەت ئاوی خواردنەوە لە ساڵانی ١٩٧٠ی زایینییەوە لە بەرنامە و بڕیارنامەکانی کۆمەڵگەی جیهانیدا گونجاوە، ئێستاش مافێک بە ناوی "مافی دەستپێڕاگەیشتنی مرۆڤ بە ئاو" لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دانپێدانراوە و ئەم مافە بە ڕوونی لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژەی پێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە