ئارمان نیکپەی بە بارمتە ئازاد کرا

ئارمان نیکپەی خەڵکی شاری مەریوان دوای تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی، بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:٤٨


هەنگاو؛ یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

ئارمان نیکپەی خەڵکی شاری مەریوان دوای تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی، بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٦ ئاگۆستی ٢٠٢٣)، ئارمان نیکپەی خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاکرا.

پێشتر هەنگاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕاپۆرتێکدا نوسیبووی: ئیدارەی ئیتلاعات دەستی بەسەر مۆبایلی ئارمان نیکپەیدا گرتووە و لە لاپەڕەکانی تایبەتی لە سۆشیاڵ میدیا نامەی بۆ کەسانێک ناردووە لە هەوڵی دۆسیەسازی بۆ ناوبراو بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئارمان نیکپەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣، بەبێ پێشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە