برینداربوونی ٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە ٨ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون. تاکوو ئێستا ناسنامەی ٣ کەس لەو کۆڵبەرا

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٩:٣٩


هەنگاو: دووشەممە، ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا ٨ کۆڵبەر بریندار بوون کە خەڵکی شارەکانی پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٦ی گەلاوێژی ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا لانی کەم ٨ کۆڵبەر کە ناسنامەی ٧ کەسیان بە ناوەکانی ئیحسان ڕەسووڵی خەڵکی پاوە، میلاد بازانی، سەلام وەیسی، نیما ئەعزەمی و هۆشیار بازانی خەڵکی جوانڕۆ و کۆڵبەرێک بە ناوی فەرشاد خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیحسان ڕەسووڵی، سینگی بەسەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە، نەشتەرگەری بۆی کراوە. شایانی باسە کۆڵبەرەکانی دیکەش بە تەقەی ئەو هێزە حکوومەتییانە دەست، سک و سەریان بریندار بووە.

هەموو ئەو کۆڵبەرانە پاش برینداربوونیان، بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە