دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی کورد لە شاری شووت

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری شووت سەر پارێزگای ئورمیە بە ناوی ئیسلام سەبزی، لە کۆتاییی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر ک

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:٥٢


هەنگاو: دووشەممە، ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری شووت سەر پارێزگای ئورمیە بە ناوی ئیسلام سەبزی، لە کۆتاییی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پێنج ڕۆژە لاوێکی کورد بە ناوی ئیسلام سەبزی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئیسلام سەبزی، بنەماڵەی ئەم لاوە دەستبەسەرکراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان نییە و ناوەندە حکوومەتییەکانیش نکۆڵییان لە دەستبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە کردووەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، ئیسلام سەبزی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شووتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە