دەستبەسەرکردنی ڕامین حەسەننژاد، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ڕامین حەسەننژاد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٩:١٥


هەنگاو: چوارشەممە، ۱۸ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ڕامین حەسەننژاد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) ڕامین حەسەننژاد، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "سیسێر"ی سەر بە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە لاوە لە شارۆچکەی "ڕەبەت"ی سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕامین حەسەننەژاد و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە