یووسف بەکری بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترایەوە

یووسف بەکری، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، لە دەستبەسەرگەیەکی ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواستراوەتەوە.

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١١:٢١


هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

یووسف بەکری، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، لە دەستبەسەرگەیەکی ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ یووسف بەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی"پشتەپە"ی شاری مەهاباد، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە یووسف بەکری لە ماوەی ٢٨ ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە و هەنووکەش لە بەندیخانەی مەهاباد بەند کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣) لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە