دەستبەسەرکردنی وەحید سورخگوڵ، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە ناوی وەحید سورخگوڵ، دوای ئەوەی کە لالەیەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراوە و

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:٥٤


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە ناوی وەحید سورخگوڵ، دوای ئەوەی کە لالەیەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی سورخگوڵ و خەڵکی شاری کرماشان، پاش ئەوەی لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" و "پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی"، لەلایەم لقی ٣ی دادگای گشتی و شۆڕشی کرماشانەوە بانگ کرابوو.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە