دەستبەسەر کرانی بێهزاد شەریفی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی بێهزاد شەریفی، لە ئەنجامی هێرشی هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٩:٠٣


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی بێهزاد شەریفی، لە ئەنجامی هێرشی هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) بێهزاد شەریفی، خەڵکی گوندی ساڵیان سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزانی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر شوێنی ڕاگیران، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ بێهزاد شەریفی لەبەر دەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە