دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:١٧


هەنگاو: هەینی، ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە