دەستبەسەکردنی کاتی و هەڕەشە کردن لە حەسەن دەرئۆفتادە، باوکی کۆمار دەرئۆفتادە سەبارەت بە ساڵرۆژی لە دایک بوونی کوڕەکەی

حەسەن دەرئۆفتادە باوکی کۆمار دەرئۆفتادە مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژر

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٥:٤٣


هەنگاو شەممە ٢١ گەلاوێژی ٢٧٢٣

حەسەن دەرئۆفتادە باوکی کۆمار دەرئۆفتادە مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژرا، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا و سەبارەی بە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵرۆژی لەدایک بوونی کوڕەکەی هەڕەشەی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ ٢٧٢٣ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، حەسەن دەرئۆفتادە باوکی دادخواز خەڵکی پیرانشار دوای بانگکردنی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و سەردانکردنی بۆ ئەو ناوەندە حکومەتییە بە ماوەی پێنج کاتژمێر دەستبەسەر بووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی دەرئۆفتادە، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەکاتێکدا ماوەی چوار ڕۆژ ماوە بۆ ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی لە دایک بوونی کۆمار دەرئۆفتادە، باوکیان ئاگادار کردۆتەوە کە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە ڕێوڕەسمێک بەو بۆنەیەوە قەدەغەیە.

شایانی باسە، کە حەسەن دەرئۆفتادە دوای پێنج کاتژمێر لێکۆڵینەوە و گوشار و هەڕەشە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی پیرانشار ئازاد کرا.

کۆمار دەرئۆفتادە، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار شەوی یەکشەممە ٨ خەزەڵوەری ٢٧٢٣، لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پیرانشار لە مەودای ٣ مەترییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە