عوسمان ئەرەسزادە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

عوسمان (سولەیمان) ئەرەسزاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا. نا

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢٢:٣٤


هەنگاو: شەممە، ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

عوسمان (سولەیمان) ئەرەسزاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، عوسمان ئەرەسزادە و خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردن و تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

ناوبراو لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران، هەروەها هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

دانیشتنی دادگای ئەو هاووڵاتییە لە لقی ١٠١ی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزایی" بەڕێوە چوو.

عوسمان ئەرەسزادە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ١٨ ڕۆژ لێپرسینەوە و لێپێچینەوە و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی دەروونی، بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترایەوە. دواجار دوای ٨ ڕۆژ مانەوە لەم بەندیخانەیە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە