دەستبەسەرکردنی سەجاد محەممەدی‌عالیبری، وەرزشوانی خەڵکی شاری شاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتەوە

سەجاد محەممەدی‌عالیبری، وەرزشوانی بوارەکانی زۆرانبازی و هونەری بەرگری و خەڵکی شاری شاباد، لەلایەن هێزە

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٦:٣٧


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣


سەجاد محەممەدی‌عالیبری، وەرزشوانی بوارەکانی زۆرانبازی و هونەری بەرگری و خەڵکی شاری شاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی سەجاد محەممەدی‌عالیبری، وەراشوان و خەڵکی شاری شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
 

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم وەرزشوانە کە ئەندامی بەڕیوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارەیە، بە تۆمەتی "ڕەخنەگرتن لە بەرنوێژ"ی فەرمیی شاری شاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
 

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە