بانگکران و دەستبەسەر کردنی دە هاووڵاتیی کورد لە ئیلام

سەفورە مەلەکی، عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، سەعدوڵڵا ئانینی، فەرشاد ئانینی و سەعید جەمشیدی، شەش هاووڵاتی خەڵکی دێڵۆڕان، ناسر ڕەزایی، نەعیم ڕەئیسی و مح

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:٣٥


هەنگاو یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

سەفورە مەلەکی، عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، سەعدوڵڵا ئانینی، فەرشاد ئانینی و سەعید جەمشیدی، شەش هاووڵاتی خەڵکی دێڵۆڕان، ناسر ڕەزایی، نەعیم ڕەئیسی و محەممەد دانیالی خەڵکی ئاودانان هاوڕێ لەگەڵ دکتۆر بەختیار مەحەمەدزادە، خەڵکی دەڕەشار، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بانگکران و دووبارە دەستبەسەر کرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی هەنگاو، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) سەفورە مەلەکی، عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، سەعدوڵڵا ئانینی، فەرشاد ئانینی و سەعید جەمشیدی، شەش هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆران، ناسر ڕەزایی، نەعیم ڕەئیسی و محەممەد دانیالی خەڵکی ئابدانان لەگەڵ دکتۆر بەختیار مەحەمەدزادە، خەڵکی دەڕەشار، دوای بانگکران و سەردانکردنیان بۆ دادگای شاری دێلۆڕان دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دە هاووڵاتییە کوردە دوای لێکۆڵینەوەیەکی کورت و دەستبەسەر کردنیان لە دادگای شاری دێڵۆڕانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام گواسترانەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیاری ورد لەسەر هۆکاری بانگکران و دەستبەسەر کردنی ئەم دە چالاکە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ١٠ هاووڵاتییە کورد پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تاوەکوو کۆتایی دادگایکردنیان ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە