داواکاریی درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەربوونی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەراوڵە

لێکۆڵەری دۆسیەی ٥ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی مێهرداد قەیسەربیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گ

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٢:٤٣


هەنگاو: دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

لێکۆڵەری دۆسیەی ٥ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی مێهرداد قەیسەربیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند، نەوید محەممەدنژاد و شەهریار فریادیان، داوای درێژکردنەوەی ماوەی فەرمانی دەستبەسەربوونیانی لە داواکاریی گشتیی ئەم شارە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ مانگ و ڕۆژێک بەسەر دەسبەسەرکردنی مێهرداد قەیسەربیگی، تەمەن ٣٤ ساڵ، ئەیووب گەڕاوەند، تەمەن ٣٦ ساڵ، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، تەمەن ٢٦ ساڵ و هەروەها تێپەڕبوونی ١ مانگ و ڕۆژێک بەسەر دەستبەسەربوونی شەهریار فریادیان، تەمەن ٢٦ ساڵ، لێکۆڵەری دۆسیەی ئەو هاووڵاتییانە داوای لە دادستانیی گشتیی شاری سەراوڵە کردووە کە بۆ ماوەی دوو مانگ و یەک ڕۆژی دیکە فەرمانی دەستبەسەربوونیان درێژ بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بنەماڵەی ئەو دەستبەسەرکراوانە، لە کاردانەوە بە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی کوڕەکانیان، ئاگادارییان داوە کە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی گەورەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای فەرمانداریی شاری سەراوڵە بە دژی ئەم کارە نایاسایییە بەڕێوە دەبەن.

مێهرداد قەیسەربیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد پێشتر، واتە ڕۆژی یەکشەممە، ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسی خۆیان، مانیان لە خواردن گرت.

مێهرداد قەیسەربیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ و شەهریار فەریدیان ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سەراوڵە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە