بانگکردنی خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی

خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی شاری "ئەیوان"ی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:٥٦


هەنگاو: دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی شاری "ئەیوان"ی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، بانگ کراوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ خەدیجە مەهدیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادسەرای جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکردنەکەی بانگ کراوە.

ناوبراو سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانکاریی دادستانیی گشتی و شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی" سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە کاتی تێپەڕکردنی سزای ٢٠ مانگ لە ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ئازاد کراوە و گەڕایەوە ماڵەوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ڕەزبەر ٢٧٢٠ لە ماڵی مامۆی و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.

ناوبراو ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ بە هۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە سزای بە پێبژاردای ٣ ملیۆن تمەنی ئێرانی لە جیاتی بەندکردن بەسەریدا سەپاوە.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە