بەردەوامیی دەستبەسەربوون و ناڕوونیی چارەنووسی بەیان فەرەجوڵڵاهی دوای یەک مانگ

سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی مانگێک بەسەر دەسبەسەرکردنی بەیان فەرەجوڵڵاهی، ژنە چالاکوانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتی

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢٣:١٤


هەنگاو: دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی مانگێک بەسەر دەسبەسەرکردنی بەیان فەرەجوڵڵاهی، ژنە چالاکوانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تێپەڕ بووە، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ژنێکی چالاکی مەدەنی بە ناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، ماوەی ٢٨ ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی لەوباروە هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرەجوڵڵاهی، بەیان فەرەجوڵڵاهی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری و بێبەش کراوە.

بەیان فەرەجوڵڵاهی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزی حکوومەتییەکان و لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە