دەستبەسەرکردنی بەهارە ئەحمەدی، هاوژینی ئەسعەد محەممەدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە سێ حەفتە لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو و ها

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٣:١٩


هەنگاو: سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە سێ حەفتە لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو و هاوژینی ناوبراو بە ناوی بەهارە ئەحمەدی، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژی ٢٢٣ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) بەهارە ئەحمەدی، خەڵکی شاری سنە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لە ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە گەڕەکی "ویلاشار"ی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە تووشی نەخۆشیی ڕۆماتیزم بووە و نیگەرانیی جددی لەسەر تەندروستیی ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا لە ئارادایە.

ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنی و هاوژینی بەهار ئەحمەدی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەسعەد محەممەدی و بەهارە ئەحمەدی و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە