دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە میاندواو
لە هێرشێکدا هێزەکانی حکوومەت لە شاری میاندواو دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەم شارەیان بەناوەکانی ماڵماڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری د
هەنگاو: سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
لە هێرشێکدا هێزەکانی حکوومەت لە شاری میاندواو دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەم شارەیان بەناوەکانی مامڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، مامڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران. ئەم دوو هاووڵاتییە هەردووکیان خێزاندار و خەڵکی گوندی "بەفرەوان"ی سەر بە شاری میاندواو بوون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی و ئیزنی دادوەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.
هەتا ئێستا، شوێن، بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە بەنەزانراوی ماونەتەوە.