دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزە کانیحکوومەت هەڵیانکوتانە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی عومەر حوسێنزادە و حەمزە قانعی و پاش ئەوەی ک

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٢:٢٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هێزە کانی حکوومەت هەڵیانکوتانە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی عومەر حوسێنزادە و حەمزە قانعی و پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٢: ٣٠ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عومەر حوسێنزادە، تەمەن ٤٢ ساڵ و حەمزە قانعی، تەمەن ٤٣ ساڵ، هەردووکیان خێزاندارن و خەڵکی گوندی "حاجی غەڵدە» سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی ئەو دوو کەسە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە