بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییەوە، فرمێسک بابایی بەشێوەیەکی توندوتیژانە لەپاوە دەستبەسەرکرا

لەبەرەبەری نزیک بوونەوەی ساڵیادی دەرکرانی فەرمانی جیهاد لە دژی خەڵکی کوردستان، فرمێسک بابایی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەبەکارهێنرا

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٦:٣٨


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

لەبەرەبەری نزیک بوونەوەی ساڵیادی دەرکرانی فەرمانی جیهاد لە دژی خەڵکی کوردستان، فرمێسک بابایی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەبەکارهێنرانی لە ڕادەبەدەری لێدان و توندوتیژی دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، فرمێسک بابایی، خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی فرمێسک بابایی لە بەرانبەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی دەرکرانی فەتوای جیهاد لە دژی کوردستان لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی ئیدارەی پەوەرەدە و بارهێنان لە شاری پاوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەشێوەیەکی بێڕێزانە و و بەبەکارهێنانی توندوتیژییەکی لە ڕادەبەدەر لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی یەکێک لە شایەتحاڵان، ئیحسان عەزیمی، کارمەندی ئیتلاعاتی سوپای وەحدەتی پاوە و ئیدارەی پۆستی ئەم شارە، سەلام دشەیی، کارمەندی گمرکی پاوە  لەو کەسانە بوون کە بەشداربوون لە دەستبەسەرکردن و بیرێزیکردن بە بە فرمێسک بابایی.

ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، ساڵیادی فەتوای جیهادی خومەینی لە دژی خەڵکی کوردستانە، کە دوای ئەم بڕیارە، هەزاران کەس لە چوارچێوەی گرووپی چەکداری ئەرتەش، سوپا و هێزە خۆبەخشەکان لەگەڵ هێزی ئاسمانیی و هێزی پشتیوانی چەکی قورس و تۆپخانە هێرشییان کردە سەر کوردستان و دەستیانکرد بە کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتییانی سڤیل.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا دوای سێ ساڵ لە فەتوای جیهادی خومەینی لە دژی خەڵکیکوردستان، لانی کەم ٥١٨ هاووڵاتی گوللەباران یاخود ئیعدام کران، کە لەناو کوژراوەکاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ هەبوون.

دوای تێپەڕینی دەیان ساڵ بەسەر ئەم هێرشە هەمە لایەندا، کوشتار و سەرکوتکردنی هاووڵاتییان بەپشتبەستن بە فەتوای جیهادی خومەینی، لە کوردستان بەردەوامە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە