دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە میاندواو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی میاندواو بە ناوی هیوا ڕاهنشین لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە سێیەمین
هەنگاو: پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی میاندواو بە ناوی هیوا ڕاهنشین لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە سێیەمین کەسە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لە شاری میاندواو دەستبەسەر دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) هیوا ڕاهنشین خەڵکی گوندی بەفرەوان سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێرش کراوەتەوە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەر کراوە.
پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی بەفرەوان بە ناوەکانی مامڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەەری و یاسایی بووە و تا ئێستا ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم کەسانە ن هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.