سەپاندنی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن بەسەر مەنسوور شیرەبەند، خەڵکی سەراوڵە

مەنسوور شیرەبەند، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆ

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٢:٢٤


هەنگاو: هەینی، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

مەنسوور شیرەبەند، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەنسوور شیرەبەند، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی حکوومەت و لیدری ناڕەزایەتییەکان" و "بڵاوکردنەوەی بانگەواز بۆ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان"، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە کە خێزاندار و کارناسیی ژمێریاری هەیە و پێشتریش چەندین جار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و یەکەم جار ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری سەراوڵە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پاش ئەوەی کە دوایین جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە