زیبا قلیچخانی خەڵکی بیجاڕ بۆ جارێکی دیکە دەستبەسەرکرایەوە

زیبا قلیچخانی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی بزو

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٠:١٥


هەنگاو؛ شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٠٢٣

زیبا قلیچخانی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، هێزەکانی حکوومەت، زیبا قلیچخانی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی بیجاڕیان دەستبەسەرکرد.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەرکرانی زیبا قلیچخانی لە دادگای بیجاڕدا تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەریدای بۆ ڕوونکراوەتەوە و ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کراوە و لە ئێستادا لەم بەندیخانەیەدا چارەنووسی ناڕوونە.

ئەم چالاکە مەدەنییە، پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بیجاڕ دەستبەسەرکرا. ناوبراو دواتر بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بەشێوەیەکی کاتی ئازاد بوو دواتریش لە ناوەڕاستەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو وەبەر بڕیاری لێبوردنی گشتی خامنەیی کەوت و ئازاد بوو.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو کە فەرمانبەری کۆمپانیای گازی بیجاڕە، خێزاندار، و دایکی دوو منداڵە و هاوژینەکەشی نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە